|
متن پرسش : ایا ما می بایست بگوییم که کرد و مسلمانیم یا اینکه مسلمان و کرد هستیم ؟ منبع : سایت دوربین
از استاد فاتح کریکار 1 منبع : سایت دوربین
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{فخلف من بعدهم خلف أضاعوا الصلاة واتبعوا الشهوات فسوف يلقون غيا}وه‌ده‌فه‌رموێت: { كل نفس بما كسبت رهينة ، إلا أصحاب اليمين ، في جنات يتساءلون عن المجرمين ، ماسلككم فی سقر ، قالوا لم نك من المصلين …}، وه‌ده‌فه‌رموێت: { فإن تابوا وأقاموا الصلاة واتوا الزكاة فإخوانكم فى الدين}، وه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((بين الرجل وبين الشرك والكفر ترك الصلاة)) (رواه مسلم) …واته: نێوان پیاوی موسڵمان و نێوان شیرك و كوفر وازهێنانه له نوێژ . وه‌ده‌فه‌رموێت: (( أول مايحاسب به العبد يوم القيامة الصلاة فإن صلحت صلح له سائر عمله ، وإن فسدت فسد سائر عمله )) (صحيح رواه الطبرانى …) واته:یه‌كه‌م كرده‌وه‌یه‌ك كه‌به‌نده موحاسه‌به‌ی ده‌كرێت له ڕۆژی دواییدا له‌سه‌ری نوێژه. ئه‌گه‌ر ته‌واو بوو ئه‌وا سه‌رجه‌م كرده‌وه‌كانی ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ته‌واو نه‌بوو كرده‌وه‌كانی تری ته‌واو نابێ. وه‌ده‌فه‌رموێت: ((أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وان محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإن فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحقها وحسابهم على الله)) (متفق عليه). واته: فه‌رمانم پێكراوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا كه به‌جه‌نگ بێم هه‌تا شایه‌تی ده‌ده‌ن كه‌هیچ خوایه‌ك نییه جگه له (الله) وه محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و تا نوێژ ده‌كه‌ن و زه‌كات ده‌ده‌ن . ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد خوێن و ماڵیان له‌من ده‌پارێزرێ ته‌نها به مافی ئیسلام نه‌بێت وحسابی ئه‌وان له‌لای خودایه.
عیبادهت زۆرن، ئێمه له‌م به‌شه‌دا هێندێک له‌وان له‌گه‌ڵ هۆیه‌کانی ده‌هێنین: 1: ڕکووع و سجوود: خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: حج : يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿ 77 ﴾ جزء 17
3 و 4: نوێژ و قوربانی: خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: و ڕه‌سوڵڵا دروود و سڵاوی خودای لێ بێ فه‌رموویه‌تی:(لعن الله من ذبح لغیر الله) مسلم له‌عنه‌تی خودا له‌و که‌سه که بۆ غه‌یری خودا سه‌ر دهبــــڕێ. 5 و 6: نه‌زر و ته‌واف: خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: حج : ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ ﴿ 29 ﴾ جزء 17
7 : سوێند: له حه‌دیسی عه‌بدوڵڵا کوڕی عومه‌ر دا هاتووه که ڕه‌سوڵڵا فه‌رموویه‌تی :(من حلف بغیر الله فقد اشرک) و فی لفظی آخر "فقد کفر" الترمزی و ابو داود و احمد که‌سێک که به غه‌یری خودا سوێند بخوا ئه‌وه شیرکی کردووه. و له له‌فزێکی ترا :که‌سێک که به غه‌یری خودا سوێند بخوا کفری کردووه. به داخه‌وه چ زۆرن که‌سانێک که به هۆی نه‌زانی تووشی ئه‌و شیرک و کفره بوونه و به جێگای سوێند خواردن به ئه‌ڵڵا ، به گیانی که‌سان و به شتانێکی که له لایان موقه‌ده‌سه سوێند ده‌خۆن. 8: یارمه‌تی ویستن (استعانت): خودای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: فاتحه : إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ﴿ 5 ﴾ جزء 1
ده‌بێ بزانین که مه‌به‌ست له یارمه‌تی ویستن ته‌ڵه‌بی یاری له هێندێ کاره که که‌سێ جیا له ئه‌ڵڵا ناتوانێ ئه‌و کاره‌ی بکا. یان لهۆانهیه که له که‌سێ ته‌ڵه‌بی یارمه‌تی بکا که توانای به‌دی هێنانی تهڵهبهکهیانی هه‌بێ به‌ڵام له‌و شوێنه حازر نه‌بێ. وه‌کوو که‌سێک که ده‌ستی هه‌ڵدێنێ و له که‌سێ که کیلۆمیترها له وی دووره ته‌ڵه‌بی نیاز بکات. ڕه‌سوڵڵا دروود و سڵاوی خودای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: (( اذا سالت فاسال الله و اذا استعنت فاستعن بالله)). الترمزی هه‌ر کات شتێکت ویست، له خودات بوێ و هه‌ر کات ته‌ڵه‌بی یاری کرد له خودای گه‌وره یاریت بوێ. 9: ترس: خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: لێره‌دا مه‌به‌ست له ترس ئه‌وه‌یه که وه‌کوو، ئه‌وه‌ی که له دڵدا ئێمه له که‌سێ که کیلۆمیترها له ئێمه مه‌ودای هه‌یه و ده‌نگی ئێمه نابیسێ یان له گۆڕ دایه جۆرێک ترس و خۆفمان هه‌بێ که نه‌کا فڵان قسه‌ی بکه‌ین و یان فڵان کاره‌ی بکه‌ین ئه‌و له ئێمه ناڕه‌حه‌ت بێ و زیان و ئازارمان پێ بگه‌ینێ. درێژه‌ی هه‌یه...
چلۆنایه‌تی ڕوودانی هه‌وه‌ڵ شیرک
ده‌بێ بزانین که هه‌وه‌ڵ شیرک له ناو گه‌لی نووحدا هاته ئاراوه ، و کاتێ که خودا نووحی بۆ ناو ئه‌م گه‌له نارد تا ئه‌وان بۆ خوا په‌رستی و ته‌رخی په‌رستیشی ئه‌و بتانه بانگێشتن بکا ، به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ستان و له سه‌ر شیرکهکهیان پێداگریان کرد. و نووح له‌گه‌ڵ کفر و ڕه‌د کردنه‌وه‌ی ئه‌وان ڕووبه‌ڕوو بوو، هه‌ر وه‌کوو قورئان له ئه‌وان ده‌گێڕێته‌وه که گوتیان: نوح : وَقَالُوا لاَ تَذَرُنَّ آلِهَتَکُمْ وَلاَ تَذَرُنَّ وَدّاً وَلاَ سُوَاعاً وَلاَ يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْراً ﴿ 23 ﴾ جزء 29
له سه‌حیحی بخاریدا سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته ڕه‌وایه‌ت کراوه که ئیبنی عه‌بباس گوتی: ئه‌و ناوانه که‌سانێکی باش بوون له گه‌لی نووح ، کاتێ ئه‌وان مردن شه‌یتان سه‌رۆی پێکردن، له مه‌جلیسێ که ئه‌وان داده‌نیشن په‌یکه‌ره‌کانیان دابنێن تا ببێته هۆی بیره‌وه‌ری ئه‌و که‌سه باشانه و سه‌رۆ گرتنه‌وه بێ له عیبابهتی ئه‌وان. ئه‌و گه‌له فریوی شه‌یتانیان خوارد و ئه‌و کاره‌یان کرد. دوایه به تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان ـ به له ناو چوونی ئه‌و ڕهچهلهکه و هاتنی ڕهچهلهکهکانی دیکه ـ شه‌یتان به ئه‌وانی گووت :باوکه‌کانتان ئه‌و په‌یکه‌رانه‌یان ده‌په‌رستی ، ئینجا ئه‌وانیش ده‌ستیان کرد به عیباده‌تی ئه‌و په‌یکه‌رانه و به‌م جۆره شیرک له سه‌ر زه‌وی هاته ئاراوه. ئینجا زانیمان که هۆی هاتنه دی هه‌وه‌ڵ شیرک ، زیاده ڕه‌وی له نرخ دانان بۆ که‌سانی چاک بوو و ئه‌م زیاده ڕه‌وییه چ له قسه کردن دابێ و چ له دڵدا. نسا‌ء : يَا أَهْلَ الْکِتَابِ لاَ تَغْلُوا فِي دِينِکُمْ وَلاَ تَقُولُوا عَلَي اللّهِ إِلَّا الْحَقَّ إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَي ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللّهِ وَکَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَي مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِنْهُ فَآمِنُوا بِاللّهِ وَرُسُلِهِ وَلاَ تَقُولُوا ثَلاَثَةٌ انْتَهُوا خَيْراً لَکُمْ إِنَّمَا اللّهُ إِلهٌ وَاحِدٌ سُبْحَانَهُ أَن يَکُونَ لَهُ وَلَدٌ لَهُ مَا فِي السَّماوَاتِ وَما فِي الْأَرْضِ وَکَفَي بِاللّهِ وَکِيلاً ﴿ 171 ﴾ جزء 6
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ئایه‌ته له‌گه‌ڵ جووله‌که و فه‌له ده‌دوێ به ڵام موسوڵمانان ئاگادار ده‌کاته‌وه که له خه‌تاکانی ڕووداو له‌و گه‌له دوور بن تا وه‌کوو ئه‌وان نهکێشرێن بۆ گومرایی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له ئیبنی عومه‌ر حه‌دیسێکی دروست ڕه‌وایه ت کراوه که ڕه‌سووڵڵا (دروود و سڵاوی خودای لێ بێ ) فه‌رموویه‌تی: ((لاتطرونی کما اطرت النصاری عیسی بن مریم انما انا عبد فقولوا عبدالله و رسول الله)). له مه‌دح و ستایشی من زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن وه‌کوو فه‌له که له مه‌دحی عیسا کوڕی مریه‌م زیاده‌ڕه‌ویان کرد، من ته‌نیا به‌نده‌یه‌ک له به‌نده‌کانی خودام ، ئینجا سه‌باره‌ت به من بڵێن: عه‌بدوڵڵا و ڕه‌سووڵڵا. به‌ڵام به داخه‌وه بێ ئاوه‌زان و که‌م عه‌قڵان له فه‌رمانی ڕه‌سووڵڵا سه‌رپێچیان کرد و له‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ر نه‌هی لێ کردبوو کردیان و له زیاده‌ڕه‌وی و شیرک وه‌کوو جووله‌که و فه‌له‌یان لێ هات و له ڕووی زیاده‌ڕه‌وی و ته‌لاس ـ له سه‌ر گۆڕه‌کان گومبهری گه‌وره‌یان ساز کرد و له ده‌وری ته‌وافیان ده‌کرد و له وێ نوێژیان ده‌خوێند و بۆ چاره‌سه‌ری داماوییهکانیان و به دی هاتنی پێداویستییه‌کانیان ده‌ستی پاڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و ئه‌م مردوویانه بڵیند ده‌کرد و ئه‌وه‌یان له بیر بردبۆوه که مردوویهکان ئه‌گه‌ر ده‌یانتوانی کارێ بکه‌ن خۆیان له ژێر گڵ ده‌هێنایه ده‌ر. عایشه (ڕه‌زای خودای لێ بێ) ده‌ڵێ: کاتێ که فریشته‌ی مه‌رگ به‌سه‌ر ڕهسووڵڵادا هاته خوار ، کاتێ که تووندی لێ ده‌گرت ، په‌ڕۆیه‌کی له سه‌ر ده‌موچاوی خۆی داده‌نا و کاتێ هه‌ناسه له سینگی‌دا بوو په‌ڕۆیه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرت،هه‌ر له‌و حاڵه‌دا بوو که ڕه‌سووڵڵا فه‌رمووی: (لعنة الله علی الیهود و النصاری اتخذوا قبور انبیائهم مساجد) له‌عنه‌تی خودا له جووله‌که و فه‌له که گۆڕی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان کرده شوێنێک بۆ عیبادهت کردن. عایشه (ڕه‌زای خودای لێ بێ) له درێژه‌ی قسه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێ: ڕه‌سووڵڵا موسوڵمانانی له‌و کاره نه‌هی کردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌بوو گۆڕی ئه‌و له ته‌واوی گۆڕه‌کان بڵیندتر و جیاوازتر ساز ده‌کرا، به‌ڵام ترس له‌وه‌ی که گۆڕی ڕه‌سووڵڵا ببێته شوێنێک بۆ عیبادهت کردن و سوژده بردن ، به‌رگری له‌م کاره کرد. ( متفق علیه ). له‌و حه‌دیسه‌دا ڕه‌سووڵڵا ده‌رده‌بڕێ که ئه‌ڵڵا ته‌عالا، جووله‌که و فه‌له‌ی به هۆی ئه‌وه‌ی که گۆڕی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان کرده شوێنی عیبادهت، له‌عنه‌ت کرد، ئه‌وه سزای که‌سانێکه که له سه‌ر گۆڕی پێغه‌مبه‌ره‌کان گومبه‌ز ساز ده‌که‌ن و ئه‌وێ ده‌که‌نه شوێنێک بۆ په‌رستیشی ئه‌ڵڵا ته‌عالا ، ئێستا، سزای که‌سانێک که گۆڕی که‌سانێک که به پله له خواره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رانن ده‌که‌نه شوێنی عیبادهت ده بێ چ بێ؟ و سزای که‌سانێک که له‌وێ خه‌ریکی په‌رستشی غه‌یری خودا ده‌بن، ده‌بێ چ بێ؟ و وه‌ها له مه‌دح و پێ هه‌ڵگووتنی پێغه‌مبه‌ر زیاده‌ڕه‌ویان کرد که ده‌یانگووت: ڕه‌سووڵڵا عیلمی غه‌یبی هه‌بوو و له غه‌یب ئاگادار بوو و له‌گه‌ڵ به‌یانی ئاشکرای قورئان دژایه‌تیان ده‌کرد. انعام : وَعِندَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لاَيَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلاَ حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلاَ رَطْبٍ وَلاَ يَابِسٍ إِلَّا فِي کِتَابٍ مُبِينٍ ﴿ 59 ﴾ جزء 7
و الله سبحانه و تعالی فه‌روویه‌تی : لقمان : إِنَّ اللَّهَ عِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَّاذَا تَکْسِبُ غَداً وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ﴿ 34 ﴾ جزء 21
زۆجاج گوتویه‌تی: هه‌ر که‌س داوا بکا یه‌کێ له‌و ئیشه پێنجدانهیه ده‌زانێ کفری به قورئان کردووه له به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌و دژایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ قورئان. ئه‌ڵڵا ته‌عالا له ناردراوه‌که‌ی خه‌به‌ر ده‌دا: اعراف : قُل لاَأَمْلِکُ لِنَفْسِي نَفْعاً وَلاَ ضَرّاً إِلَّا مَا شَاءَ اللّهُ وَلَوْ کُنتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لاَسْتَکْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﴿ 188 ﴾ جزء 9
ئه‌ڵڵا ته‌عالا ئه‌مر ده‌کا به ناردراوه‌که‌ی که بڵێ: ئه‌و ئایه‌ته به ڕوونی بۆمان ئاشکرا ده‌کات که که‌سێک جیا له ئه‌ڵڵا غه‌یب نازانێ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عایشه (ڕه‌زای خودای لێ بێ) گووتویه‌تی : ( هه‌ر که‌س وا بزانێ محه‌ممه‌د غه‌یبی زانیوه ، به‌ڕاستی درۆیه‌کی گه‌وره‌ی به ئه‌ڵڵا ته‌عالا به‌ستووه). به‌ڵام ئه‌و کارانه‌ی که ڕه‌سووڵڵا له‌واندا له غه‌یب قسه‌ی کردووه له‌و کارانه‌یه که ئه‌ڵڵا ته‌عالا وه‌حی به‌ئه‌و کردووه.
و یه‌کتاپه‌ره‌ستی عیبابهتیشی پێ ده‌وترێ. مه‌به‌ست له‌وی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ته‌واوی عیبابهتی ته‌نیا بۆ ئه‌ڵڵا ته‌عالا به جێ بێنێ. چوون ته‌نیا ئه‌و شیاوی پهرهستیشه و جیا له ئه‌و هیچ که‌س هه‌ر چه‌ند پله و پایه‌ی به‌رزی ـ ئایینی یان دوونیایی ـ هه‌بێ ، شیاوی په‌ره‌ستیش نییه. و ئه‌مه هه‌ر ئه‌و یهکتاپهرهستییهیه که ئه‌ڵڵا ته‌عالا له‌به‌ر خاتری ئه‌و ناردراوانی هه‌ڵبژاردووه و قورئان باشتر شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستووره هه‌یه. ئه‌ڵڵا ته‌عالا له‌باره‌ی حه‌زره‌تی نووح (د ) ده‌فه‌رمێ: له‌باره‌ی حه‌زره‌تی هوود (د ) ده‌فه‌رمێ: هود : وَإِلَي عَادٍ أَخَاهُمْ هُوداً قَالَ يَاقَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَکُم مِنْ إِلهٍ غَيْرُهُ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُفْتَرُونَ ﴿ 50 ﴾ جزء 12
و له‌باره‌ی حه‌زره‌تی ساڵح (د ) ده‌فه‌رمێ: هود : وَإِلَي ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحاً قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَکُم مِنْ إِلهٍ غَيْرُهُ هُوَ أَنشَأَکُم مِنَ الْأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَکُمْ فِيَها فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُجِيبٌ ﴿ 61 ﴾ جزء 12
و له‌باره‌ی حه‌زره‌تی شوعه‌یب (د ) ده‌فه‌رمێ: و خوودا له قه‌ولی مووسا (د ) ده‌فه‌رمێ: اعراف : قَالَ أَغَيْرَ اللّهِ أَبْغِيکُمْ إِلهاً وَهُوَ فَضَّلَکُمْ عَلَي الْعَالَمِينَ ﴿ 140 ﴾ جزء 9
و له قه‌ولی عیسا (د ) ده‌فه‌رمێ: آل عمران : إِنَّ اللّهَ رَبِّي وَرَبُّکُمْ فَاعْبُدُوهُ هذَا صِرَاطٌ مُستَقِيمٌ ﴿ 51 ﴾ جزء 3
و خوودا ئه‌مری کرده ناردراوی که به ئه‌هلی په‌ڕتووک (کتێب) بڵێ : آل عمران : قُلْ يَا أَهْلَ الْکِتَابِ تَعَالَوْا إِلَي کَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَکُمْ أَلاَّ نَعْبُدَ إِلَّا اللّهَ وَلاَ نُشْرِکَ بِهِ شَيْئاً وَلاَ يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضاً أَرْبَاباً مِنْ دُونِ اللّهِ فَإِن تَوَلَّوا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ﴿ 64 ﴾ جزء 3
له‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌ڵڵا ته‌عالا ئه‌مر ده‌کا به ناردراوه‌که‌ی ، به جووله‌که و فه‌له بڵێ، بێنه سه‌ر یه‌کتاپه‌ره‌ستی و له باوه‌ڕه پووچه‌ڵه‌کانی خۆیان ـ وه‌کوو بڕوا به ( الوهیت و ڕبووبیهتی ) مه‌سیح و عوزه‌یر ـ ده‌ست هه‌ڵگرن. و له‌گه‌ڵ ته‌واوی مرۆڤ ئاوا ده‌دوێ : بقره : يَاأَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّکُمُ الَّذِي خَلَقَکُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِکُمْ لَعَلَّکُمْ تَتَّقُونَ ﴿ 21 ﴾ جزء 1
ئه‌ۆ ئایاتانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ته‌واوی ناردراوان و پێغه‌مبه‌ران له به‌ر ئه‌م خاتره هه‌ڵبژێردراون تاکوو گه‌له‌کانی خۆیان به‌ره‌و یه‌کتاپه‌ره‌ستی (الوهیت) بانگێشتن بکه‌ن و ئه‌وان له شه‌ریک دانان بۆ ئه‌ڵڵا ته‌عالا له پهرهستیشدا ئاگادار که‌نه‌وه. وه‌کوو ئه‌ڵڵا ته‌عالا ده‌فه‌رمێ: نحل : وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي کُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُم مَّنْ هَدَي اللَّهُ وَمِنْهُم مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلاَلَةُ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا کَيْفَ کَانَ عَاقِبَةُ الْمُکَذِّبِينَ ﴿ 36 ﴾ جزء 14
*مانای عیبابهت : عیبابهت له لۆغه‌ت به‌مانای خۆ به‌که‌م زانین و له ژێر فه‌رماندا بوونه. و له شرع مانای ـ وه‌کوو شێخولئیسلام ئیبنی تێیمه ده‌ڵێ : ـ یانی فه‌رمانبه‌رداری له ئه‌ڵڵا ته‌عالا به کردنی ئه‌وه که له ڕێگای ناردراوانهوه ،ئه‌مری پێ کردووین. هه‌روه‌ها شێخولئیسلام ئیبنی تێیمه له ناساندنێکی دیکه له عیبابهت ده‌ڵێ : عیبابهت ناوێکی کۆیه بۆ ته‌واوی ووتار و کرده‌وه‌کانی ئاشکرا و نهێنی که ئه‌ڵڵا ته‌عالا ئه‌وانی خۆش ده‌وێ و به کردنی ئه‌وان ڕازییه. ئینجا پێویسته هه‌ر موسوڵمانێ ته‌واوی عیبابهتی په‌تی و له‌سه‌ر سووننه‌تی ووته و کرده‌وه‌ی ڕه‌سووڵی خودا (دروود و سڵاوی خودای لێ بێ ) ، ته‌نیا بۆ خودایه‌که‌ی به جێ بهێنێ.
خودای گه‌وره ده‌فه‌رمێ :
ذاریات : وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿ 56 ﴾ ئینجا خودای گه‌وره ئێمه‌ی به‌دی هێناوه که ته‌نیا ئه‌و بپه‌ره‌ستین. و ئه‌مه هه‌ر ئه‌و یهکتاپهرهستیهیه که ته‌واوی پێغه‌مبه‌ران ـدروود و سڵاوی خودایان لێ بێ ـ له نووحه‌وه تا محه‌ممه‌د بۆ بانگهێشتنی هه‌ڵبژێردراون. جۆره‌کانی یه‌کتاپه‌ره‌ستی: 1- یه‌کتاپه‌ره‌ستی (ڕبووبییهت) 2-یه‌کتاپه‌ره‌ستی (الوهیت) 3-یه‌کتاپه‌ره‌ستی (ناوه‌کان و سیفات) ......................................................... 1- یه‌کتاپه‌ره‌ستی (ڕبووبییهت) یانی بڕوا به ئه‌وه بوون که ته‌نیا ئه‌ڵڵا ته‌عالا به‌دی هێنه‌ر ،ڕۆژی گه‌یان، خاوه‌ن به‌خششی ژییان و مردنی به‌نده‌کانێتی. و یان د توانین بڵێن: یه‌کتاپه‌ره‌ستی ڕبووبییهت یانی تاک و بێ هاوتا زانیینی ئه‌ڵڵا ته‌عالا له کرده‌وه‌کانی وه‌کوو به‌دی هێنان ، ڕۆژی گه‌یاندن، که تایبه‌تی ئه‌وه. هاوتادانهرانی (مشرکین) پێشێ و ته‌واوی ئایینه‌کان وه‌کوو جووله‌که و فه‌له و زهردۆشت باوه‌ڕییان به‌م یه‌کتاپه‌ره‌ستیه بووه ، جیا له ماده گه‌راکان له ڕابردوو و کۆمۆنیسته‌کانی هاوچه‌رخ، که‌سێ ڕه‌د که‌ره‌وه‌ی ئه‌وه نه‌بووه. * به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی یه‌کتاپه‌ره‌ستی ڕبووبییهت: به‌و بێ فامانهی که ڕهدکهرهوهی هه‌بوونی ئه‌ڵڵا ته‌عالان ده‌گوترێ ،هیچ عاقڵێ قه‌بووڵ ناکا که نیشانه‌یه‌ک به بێ نیشانهدانهرێک ،کارێک به بێ کاریگه‌رێک یان به‌دی هاتوویه‌ک به بێ به‌دی هێنه‌رێک هه‌بێ. و شتێک که ته‌واوی ژیران قه‌بووڵیانه ئه‌وه‌یه که گه‌ر ئینسان ده‌رزییه‌ک ببینێ به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێ ئه‌وه درووستکه‌رێک سازی کردووه. ئینجا چۆن ده‌ڕه‌خسێ که ئه‌و هه‌ستییه به‌م گه‌وره‌یی و نه‌زمه سه‌یره که له ناو کاکێشانه‌کاندا هه‌یه، بێ درووستکه‌ر و نه‌زم به‌خشێک ساز بووبێ؟ به ڕاستی هه‌ر که‌س خاوه‌ن نه‌ختێ بیر و هۆش بێ به بوونی به‌دی هێنه‌ری ئاسمان و زه‌وی ده‌گات. طور : أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ ﴿ 35 ﴾
ڕوون و ئاشکرایه که هیچ به‌دی هاتوویه‌ک به بێ به‌دی هێنه‌رێک به‌دی نایه. و هه‌روه‌ها ئیمکانی نییه که شتێک درووستکه‌ری خۆی بێ چوون له‌م حاڵه‌دا ده‌بێ هه‌م به‌دی هێنه‌ر بێ و هه‌م به‌دی هاتوو و ئه‌وه مه‌حاڵه و ئیمکانی نییه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌نیا وڵامێک ـ که حه‌تا هاوتادانهرانیش دانیان به‌سه‌رداهێناوه ـ ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵڵا ته‌عالا ، به‌دی هێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وییه. که ئه‌ڵڵا ته‌عالا ئه‌وانی ساز کردووه و ئه‌و جۆره‌ی ده‌بینین سرووشت نه ژیانی هه‌یه، نه زانست،نه ده‌بیسێ و نه ده‌بینێ و نه... ئه‌ی چۆن ده‌بێ سرووشت که خۆی ئه‌و نیشانانه‌ی نییه، ئینسانێک به‌و نیشانانه ساز بکا؟؟؟ مادهگهراکان و کۆمۆنیسته‌کان به هۆی عاقڵ سووکی، نه‌زانی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئایینه‌کان، خودایه‌تی ،به‌دی هێنه‌ری "بوون" (هه‌ستی) ـ که خاوه‌ن به ته‌واوترین نیشانه‌کان(سیفات) و پاکه له هه‌ر جۆره عه‌یب و که‌مایه‌سییه‌ک ـ ئینکار ده‌که‌ن و ئه‌و حاشایه زۆر جار له چوارچێوه‌ی زمان ناچێته سه‌رتر، چوون ئه‌گه‌ر که‌سێ له ئه‌وان له حاڵێکدا که گرفتاری ده‌ردێک بووه ببینی ده‌زانی چۆن ڕوو ده‌کاته به‌دی هێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و بیره کفراوییهکانی خۆی وێڵ ده‌کات. به‌ڵام کاتێ ده‌رده‌که له‌وی دوور بۆوه دیسان ده‌ست ده‌کاته‌وه به ئینکاری ئه‌و که‌سه‌ی که ماوه یه‌ک پێشتر ڕووی له وی کردبوو. به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه که به‌دی هێنه‌ر بوونی سرووشت ڕه‌د ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که ئینسان توانیوێتی له زۆر کاراندا به سه‌ر سرووشتدا زاڵ بێ. ئینجا ده‌بێ بپرسین، سرووشت چ جۆر به‌دی هێنهرێکه که ئه‌و جۆره شکستی به‌دی هاتووی خۆی خواردووه؟ زمر : اللَّهُ خَالِقُ کُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَي کُلِّ شَيْءٍ وَکِيلٌ ﴿ 62 ﴾
* به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی که هاوتادانهرانی کاتی پێغه‌مبه‌ر (دروود و سڵاوی خودای لی بێ) یهکتاۆهرهستی ڕبووبیەهتیان قه‌بووڵ بوو : لقمان : وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّماوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلِ الْحَمْدُ للَّهِ بَلْ أَکْثَرُهُمْ لاَ يَعْلَمُونَ ﴿ 25 ﴾
ئه‌و ئایاتانه ئه‌وه ده‌ره‌خه‌ن که هاوتادانهران به هه‌بوونی خودا و به‌دی هێنه‌ر و رۆژی گه‌یان بوونی ئه‌و بڕوایان هه‌بووه به‌ڵام گۆمڕایی ئه‌وان له‌وه دا بووه که له پهرهستیشی خۆیان بۆ ئه‌ڵڵا شه‌ریکیان داده‌نا و مهعبوودهکانی دیکه‌یان مابه‌ینی خۆیان و ئه‌و داده‌نا. ئینجا ڕوون ده‌بێته‌وه که ئینسان ته‌نیا به بڕوا به یه‌کتاپه‌ره‌ستی ڕبووبییهت، موسوڵمان نابێ و له عه‌زابی ڕۆژی دوایی ڕزگاریی نابێ، مه‌گه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌کتاپه‌ره‌ستییه بڕوا به یه‌کتاپه‌ره‌ستی (الوهیت)یش بێنێ ۆ له ژیانی خۆیدا به کاری بخات.
قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ بگو: «اى بندگان من كه بر خود اسراف و ستم كردهايد! از رحمت خداوند نوميد نشويد كه خدا همه گناهان را مىآمرزد، زيرا او بسيار آمرزنده و مهربان است. (53)الزمر پێویسته هه‌موو مسوڵمانێك په‌شیمان ببێته‌وه له‌و که‌م ته‌رخه‌می و یاسا شکاندنانه‌ی کردوویه‌تی،که له بنه‌ڕتدا ده‌بوایه سوپاسی په‌روه‌ردگاری بکردایه و به تاوان و گوناه کردن هه‌ڵنه‌ستایه و سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی نه‌کردایه، (عبدالله‌ی کوڕی موباره‌ك)هه‌ندێك مه‌رج بۆ تۆبه کردن باس ده‌کات که ئه‌مانه‌ن: 1- په‌شیمانی ده‌ربڕین 2- بریار بده‌ین که جارێکی ترنهک هه‌ر ئه‌و کاره نه‌که‌ین به‌ڵکو توخنیشی نه‌که‌وینه‌وه، 3- گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی خه‌ڵکی که پێشتر پێ شێلمان کردووه 4- گه‌ڕانه‌وه‌ی (قزاء)فه‌رزه له کیس چووه‌کان 5- به‌رده‌وام خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌وه‌مان هه‌بێت بۆ ئه‌و کاتانه‌ی له تاوانکردندا به سه‌رمان بردووه. 6- هه‌وڵ بدین تامی ڕاسته‌قینه‌ی خواپه‌رستی بچێژین 7- دوور که‌وتنه‌وه له‌و جێگا‌و شوێنانه‌ی که تاوانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێ 8- ده‌بێت زوو ته‌وبه بکه‌ین و دوای نه‌خه‌ین،چونکه نازانین که‌ی ده‌مرن
|
About
دی 1387 آذر 1387 آبان 1387 Links
دنیای زیبا
به‌رنامه‌ی قورئان بۆ مۆبایله‌كه‌ت |